سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلەی ڕێختەر ڕوویدا.
دەستەی کەشناسی عێراق لە داتایەکدا ڕایگەیاندووە" کاتژمێر ٨:٥٣ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق و تورکیا بومەلەرزەیەک تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە ٢.٨ پلەی ڕێختەر بووە، نزیکەی ٦٠ کم لە قەزای ئامادی سەر بە پارێزگای دهۆک دووربووە کە لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە.