وێنە.. ئەرشیف
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی زرگانی باکووری پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی (هاوار نیوز) لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" لە کاتژمێر (٢:٣٠) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا لە ناوچەی زرگان بۆردومانێکی دەستپێکردوو کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێک کە منداڵێکیان هەبووە و چوار کەسی دیکەش کە ئەندامی هەمان خێزانن برینداربوون".
هاوار نیوز ناسنامەی سەرجەم قوربانییەکانی ئاشکراکردووە کە بریتین لە ئیبراهیم عوبەید سەیازی ٥٠ ساڵ، حسێن عوبەید سەیازی ٣٥ ساڵ، و جەمیل محەمەد دەهام سەیاز (منداڵ).
سەبارەت بە بریندارەکان بریتین لە: شەهد عوبەید سەیاد، تەرفە ئامۆ سەیاد، هیند دەهام ئەلسلێمۆ، و سوهام دەهام سەیاد.