دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جێگایەکیان لە چیای گارە بۆردومان کرد کە شوێنێکی گەشتیارییەو تەنها دوو کیلۆمەتر لە شارۆچکەی گەشتیاری سەرسەنگەوە دوورە.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ ی کانوونی دووەم بۆ یەکەم جار ئەشکەوتی گارەیان بۆردومان کرد کە تەنها ٢ کم دوورە لە شارۆچکەی سەرسەنگی گەشتیاریەوە و لەو ناوچەیەدایە کە کۆشکی گارەی لێیە کە لە کۆندا بە کۆشکەکەی " سەدام ناسرابوو".
ئەم ئەشکەوتە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگی پارێزگای دهۆکە و لە وەرزی زستان گەشتیارێکی زۆری ناوەڕاستی عێراق و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم سەردانی دەکەن.
ئەو جێگایەی بۆردومان کراوە دەکەوێت نێوان شاری دهۆک و قەزای ئامێدی. تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە.
هەر ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان لە ناوچەی زرکان لە نزیک شاری حەسەمە فڕۆکەکانی تورکیا ماڵێکیان کردە ئامانج سێ هاوڵاتی یەک خێزان بوونە قوربانی کە یەکێکیان منداڵ بوو.
دوێنێش دوو شەممە لە دوو هێرشی جیاوازدا کە یەکێکیان لە بادینان بوو ژن و مێردێک بوونە قوربانی، دوانیوەڕۆش لە دەڤەری راپەرین دوو ئافرەت و دوو پیاو لە ئۆتۆمبیلێکدا کرانە ئامانج و لاشەکانیان لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا سووتان.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..