بەهۆی بۆردوومانکردنی کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون

بەهۆی بۆردوومانکردنی شارۆچكەی سیرین لە باشووری شاری كۆبانێ‌ لە لیان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ٨ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە" فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناو بازاڕی شارۆچكەی سیرین-یان لە باشووری شاری كۆبانێ‌ بۆردومان كردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون".

ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی بۆردومانەكەوە ٨ هاووڵاتی شەهیدبوون، كە ژنێك و دوو منداڵی تێدایە و ٢٠ كەسی دیكەش بریندار بوون".

لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە" بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا لە سیرین ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە".

ئاشكراشی كردووە، بۆردومانەکەی تورکیا بازاڕێکی میللیی ناوەندی سیرینی کردووەتە ئامانج.



PM:07:25:28/01/2025