قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له (٥٠٠) ده‌رمانخانه و نۆرینگه و تاقیگه‌ی داخستووه و نوێنه‌ری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كات به رێژه‌یه‌كی باش كۆنتڕۆڵی كوالێتی ده‌رمان كراوه و له‌ماوه‌ی ٧ ساڵدا زیاتر له ٥ هه‌زار سه‌ردانیان كردووه و (٥٢٣) شوێنیشی داخستووه.
د.كاردۆ وه‌هبی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند" لیژنه‌ی ته‌ندروستی یه‌كێكه له لیژنه چالاكه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌رمانخانه، تاقیگه، نۆرینگه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن".
ڕاشیگه‌یاند" لیژنه‌كه له ساڵی (٢٠١٨ )ـوه پێكهێنراوه كه له نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ئاسایش، پۆلیس و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان پێكهاتون، لیژنه‌كه تا (٢٠٢٤.١٢.٣١) زیاتر له پێنج هه‌زار و (٥٠) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و شوێنه‌كانی دیكه ئه‌نجام داوه، كه‌له‌و ژماره‌یه دو هه‌زار و (٩٤٤) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركردوه و به‌پێی رێنماییه‌كان خاوه‌نه‌كانیانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی كردوه‌ته‌وه.
وتیشی'' له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (٤٥٥) شوێنی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی لیژنه‌كه (٥٢٣) ده‌رمانخانه، نۆرینگه، تاقیگه و دوكانی گیا ده‌رمانیان داخستووه".
له‌سه‌ر فرۆشتنی ده‌رمانی قاچاخ له ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كاندا وتی" پێشتر ده‌رمانی قاچاخ ده‌فرۆشرا، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هێنانی ده‌رمانی قاچاخ و فرۆشتنی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردوه كه ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌كانی دیكه بوه".
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی جەختیشی كردەوە، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه (١٨) جۆر ده‌رمان بۆ نۆینگه‌كان دیاریكراوه، بۆیه ده‌بێت نۆرینگه‌كان پابه‌ندبن و ته‌نها ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه بده‌ن به‌چاره‌خوازان.