دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج "داعشی" ڕاگەیاند

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش،بڵاویکردوويتەوە کە لەسێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لەدەوروبەری سلێمانی توانیان پێنج " تیرۆریستی داعش" دەستگیربکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ڕۆژانی ١٩-٢٣-٢٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان پێنج" تیرۆریستی داعش" لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی (ص، پ، ع) (و، ا، ر)،(ص، س، ص)، (م، ع، ح)،(خ، ب، ع) سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.

بوتیشی "تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە".

باسی لەوەشکردووە لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و ڕووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



PM:09:30:28/01/2025