وەزارەتی نەوتی عێراق: تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی هەرێم نەدراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە سکاڵایان لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تۆمار کردووە و تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی هەرێمی کوردستان  بە کۆمپانیای سۆمۆ نەدراوە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە" دوای بەدواداچوون لەسەر نەوتی هەرێم و چەند کێڵگەیەکی نەوتیی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەسەر دەست بەسەراگرتنی هەندێ کێڵگەی نەوتیی سکاڵایان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تۆمارکردووە".

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە وەزارەتی نەوتی عێراق وتوویەتی، تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی هەرێم نەدراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ.





PM:10:25:28/01/2025