دەوڵەت باخچەلی: ئەگەر پەکەکە چەک دانەنێت چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنین

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت" کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە چەک دابنێت، ئەگەر ئەو کارە نەکەن،  چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنین".

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و داوا دەكات كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەویستی خۆیان چەک دابنێن و پەشیمانی دەرببڕن.

دەوڵەت باخچەلی وتیشی" تورکیا هەمو نەتەوە جیاوازەکانی لەخۆ گرتوە  کورد، تورک، عەلەوی و سوننە كە لقی هەمان رەگن و رۆڵەی هەمان گەلن كە تەبا و بران".

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوشكرد،" پێویستە بەزوترین كات پەكەكە بڕیار بدەن، چونكە پرۆسەی چەکدانانیان زۆر دواکەوتوە ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنن لەناویان دەبەن".



AM:12:14:29/01/2025