لەبارەی مووچەی هەرێمەوە وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی ڕێباز حەملان دەداتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە لێدوانێکی ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت" دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نادروستە". 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" پیشەییانە مامەڵە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەکەین و ئەمەش هەمان ئەو مامەڵەیە کە لەگەڵ وەزارەتە فیدراڵیەکان و پارێزگاکانیدا دەکرێت، و ئەو ڕێکارانە جێبەجێدەکرێن و بەدواداچوون لەگەڵ هەرێم بەهەمان شێوە، دواکەوتنی مووچە، دووبارەی دەکەینەوە و پشتڕاستیدەکەینەوە کە وەزارەتی دارایی هیچ پەیوەندییەکی بەو پرسە نییە، چونکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر جێبەجێبکەین". 

دەشڵێت" تا ئێستا هەرێم هیچ داتایەکی سەبارەت بە خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکاندا نەداوەتە وەزارەت، نەک تەنها بانکە حکومییەکان، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە وەک فەرمانبەرانی سەرجەم حکومەت مامەڵەی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا کردووە کە وەزارەتی دارایی پابەند بووە پێیەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ جیانەکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەگەڕێنێتەوە کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بەو پێیەش، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتن، وەزارەتی دارایی فیدراڵی تیمێکی فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمێریاری ناردووە، بودجە و خانەنشینی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێم بەمەبەستی ڕیزکردن و وردبینیکردنی لیستەکان و جیاکردنەوەی ئەوانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون، و مووچەی خانەنشینییان بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٩ هەژمار کراوە، وەک هەموارکرایەوە، و بڕی کۆتا زیادکردنی ١٠٠ هەزار دینار بۆ خانەنشینان حیساب کرا، وە پاداشتی کۆتایی خزمەت حیساب کرا، و خانەنشینە کۆنەکان جیاکرانەوە لەوانەی کە یاسای گفتوگۆی لەسەرە بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و ئەوانی تر، و ژمارەکەیان بریتییە لە زیاتر لە ٢٩ هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن، بەپێی ئەوەی نوێنەرانی هەرێم لە دوایین کۆبوونەوەدا لە کاتی ئامادەبوونیان لە بەغدا ڕوونکردنەوەیان دا.

وەزارەتەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت" جگە لە گۆشەگیرکردنی هێزی پێشمەرگە کە ڕێژەیەکی لەسەدی هێزی زەمینی فیدراڵییە، دەرکەوت هەرێم مووچەکانیان لە پشکی هەرێمەوە دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی کورتهێنانی مووچە، بڕیارە ئەو کەسانە مووچە وەربگرن لە وەزارەتی بەرگری فیدراڵیەوە، چونکە تەرخانکردن و کارمەندەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری فیدراڵیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە تەرخانکراوە". 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختیشی لەوەکردەوە کە" بابەتەکە داوا لە هەرێم دەکات ئەو کەسانەمان بۆ دابینبکات و ئاشکرای بکەن کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن و یاساکانی هەرێم دەیانگرێتەوە و کۆپییەکی ئەو یاسایانەشیان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی مانگانە لە لیستەکان دوور نەخرێنەوە لە ئەنجامی ئەو دووبارەبوونەوەیەی کە مانگانە ڕوودەدات". 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە" مەسەلەی تەوتین زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، هەروەها پشتبەستن بە لیستی کاغەزی بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو مانگێک دەستبەجێ موچەکە بگاتە دەست سودمەندەکانی، ئەمە مافێکە لە دەستوور بۆ هەموو فەرمانبەرێک مسۆگەر کراوە کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی زیاتر لە جارێک ڕوونیکردەوە کە هۆکاری ئەم دواکەوتنە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی هەرێمە". 

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا باڵانسی وردبینی مانگانە بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو تەواو نەبووە بەهۆی هەڵەی هاتنە ژوورەوەیان، هەروەها فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دارایی کار دەکەن لە هەرێمدا بۆ ئەوەی ڕاستیبکەنەوە.

وەزارەتی دارایی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە" بەردەوامە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی ١، چونکە هێشتا مانگەکە کۆتایی نەهاتووە". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ڕێباز حەملان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە. 

حەملان وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی مەسرور بارزانیم بە سوودانی ڕاگەیاندووە و ئێستە هەمووان چاوەڕوانی كۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوون كە بڕیارە شاندی هەرێم و بەغدا كۆبنەوە". 

ڕاشیگەیاند" داواكاری هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەبێت، وەك هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و یاسای بودجە و بریارەكانی دادگای فیدراڵی وەك خۆی بچێتە بواری جێبەجێكردن تایبەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان". 



AM:08:27:29/01/2025