هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق
رایگەیاند، کە ئەمڕۆ حکومەتی عێراقی بڕی 500 ملیۆن دۆلاری رەوانەی هەرێمی کوردستان
کرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا زێباری رایگەیاند
"وەزارەتی دارایی بڕی 583 ملیار دیناری عێراقی، کە دەکاتە 500 ملیۆن دۆلار رەوانەی
هەرێمی کوردستانی کردووە”.
وەزیری دارایی عێراق زیاتر وتی "ئەو هەنگاوەش لەدوای
هەنگاوی حکوومتی هەرێمی کوردستان دێت، کە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت خستە ژێر دەستی
حکوومتی ناوەندی”.