شەوی ڕابردوو لە شارێکی تورکیا دەستڕێژی گولـلە لە نەوەیەکی ئەحمەد تورک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە" شەوی ڕابردوو لە شاری مێرسینی تورکیا دەستڕێژی گولـلـە لـــە حسێن ڕێبەر کە نەوەی ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی شارەوانی لەسەرکارلادراوى شاری مێردینە کرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە".
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و تائێستا ناسنامەی گومانلێکراوەکە و هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.