ىڕیارە سبەینێ
پێنجشەممە لە قەزای پێنجوێن یەکەم وەجبەی نەوتی سپی
حکومەتی عێراق دابەش بکرێت کە بەرمیلێکی بە ٦٠هەزارە.
لە ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن هاتووە:
"ئاگاداری دانیشتوانی قەزایی پێنجوێن و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ
دێت بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت”.
قایمقامیەتەکە دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتییان ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
-بە
کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی ٢٨٣) نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتییان
-نرخی
یەک بەرمیل نەوت بە ٦٠ هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەکەیش ٢٠٠ لیترە.
-بەچەند
قۆناغێک دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات: "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها
لەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکە لەگەڕەکی (بەرکێو)ەوە دەست پێدەکات
بەڕیزبەندی بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز.
دەشڵێت: هەر هاووڵاتیەک کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە
سەردانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.