وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات خزمەتی نزیکی ٥هەزار مامۆستا درێژ بکاتەوە


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە بارەی خانەنشینکردنی هەزاران مامۆستاوە، داوا دەکات تەمەنی خزمەتی ٤ هەزار و ٨٣٨ مامۆستا تاوەکو ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ درێژبکرێتەوە.
  
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری خانەنشینکردنی لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروستدەکات.

هەروەها داواشیکردووە، تەمەنی خزمەتی ٢٧٤ سەرپەرشتیار تاوەکو هەمان رێکەوت درێژبکرێتەوە، بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر پلانی جێگرەوە نەبێت ئەوا ژمارەی مامۆستایانی خانەنشینکراو دەگاتە ٦ هەزا و ٨٥٦ مامۆستا جگە لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.

بەهۆی یەکخستنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ یاسای خانەنشینی عێراق ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەرانی حکومەت خانەنشین دەکرێن، لەم نێوەشدا بواری پەروەردە گورزی گەورەی بەردەکەوێت و وەزارەتەکەی ناچارکردووە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی خانەشینی بۆ ئەو ژمارەیە بکات تا ئەو کەلێنە پڕبکەنەوە.




PM:10:05:29/01/2025