د. شۆڕش حەسەن: هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق لەگەڵ ٧ مادەی دەستور ناکۆکە


پسپۆرێکی بواری دەستوری ئاماژە بەوە دەکات کە یاسای باری کەسی کە لەم ماوەیەدا لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا ناکۆکە لەگەڵ ٧ی مادەی دەستوری عێراقە.

لە نووسینێکدا بەناوی " هەمواری یاسای باری كەسی لەڕوانگەی پرنسیپە دەستوریەکانەوە"، د. شۆرش حەسەن پسپۆری بواری دەستوری دەڵێت" ئەو یاسایە ناكۆكە بەتەواوی لەگەڵ ٧ مادەی دەستوری عێراق، تەنها بەپشت بەستن بەمادەی (41) ی باسكراو دەرچوە، ئەو مادەیەش لەكاتی دانانی دەستور بەفشاری شیعەكان وغیابی سونەكان خراوەتە ناو دەروازەی ماف وئازادیەكانی دەستورەوە، وە هیچ رۆڵ وپەیوەندیەكی نیە بە  ماف وئازادیەكانەوە  تا بخرێتە ناو مادەكانی ئەو دەروازەیەوە، بەپێچەوانەوە ناوەرۆكی ئەو مادەیە دەبێتە هۆی پێشێلكاری ئەو ماف وئازادیانە لەزۆر رووەوە، وەك پێشێلكردنی پرنسیپەكانی هاوڵاتیبون ویەكسانیان لەبەردەم یاسادا".





PM:10:19:29/01/2025