دادگای دهۆك سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكیدا سەپاند(نوێکراوەتەوە)

دادگای دهۆك سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی یەکێک لە گیراوانی بادینان سەپاند.

ئامەد پیرانی نوێنەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەلایەن دادگای دهۆکەوە ئەمڕۆ ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس بە شەش مانگی دیکە زیندانیکردن سزادرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لە ماوەکانی رابردوودا پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردبوو و داوایکردبوو قارەمان شوکری و دەستگیرکراوانی دیکەی بادینان ئازادبکرێن، لەسەر ئەم پۆستە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

ناوبراو ئاشکراشیکرد، بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی ئەمڕۆ سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.





AM:11:36:30/01/2025