بومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەرکوک ڕوویدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک ڕوویدا، دانیشتوانی سنوورەکە هەستیان بە بەهێزی زەمینلەرزەکە کردووە. 

دەستەی گشتی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک بە گوڕی ٤.١ پلەی ڕێختەر ڕوویداوە. 

کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بومەلەرزەکە ٣٦ کم لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوکەوە دوور بووە و لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە. 



PM:01:38:30/01/2025