دیوانی وه‌قفی سونی له عێراق رایدەگەیەنێت" به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر بینینی مانگ، ئەمڕۆ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌جه‌به".
دیوانی وه‌قفی سونی له عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر بینینی مانگی شه‌عبان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، ئەمڕۆ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌جه‌به".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت.
لای خۆشییە سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراق، ڕایگەیاندووە" بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان، یەكەم رۆژی مانگی دواتریش كە مانگی رەمەزانە دەردەكەوێت".
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی ١ی ٣ی ٢٠٢٥ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزا دەبێت.