دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ حەماس هەواڵی کوژانی محەمەد زەیف فەرماندەی باڵی سەربازی گرووپەکەی پشتڕاستکردەوە..
ئه‌بو عوبه‌یده، گوته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ کانوونی دووەم كوژرانی هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د زه‌یف، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی سوپاسالاری كه‌تیبه‌كانی قه‌سام و مه‌ڕوان عیسا، جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، غازی ئه‌بو ته‌ماعه، فه‌رمانده‌ی چه‌ك و خزمه‌تگوزارییه جه‌نگییه‌كان، ڕائید سابت، فه‌رمانده‌ی هێزه مرۆییه‌كان و ڕافیع سه‌لامه، فه‌رمانده‌ی لیوای خان یوونسی ڕاگه‌یاند.
پێشتر سوپای ئیسرائیل له مانگی ئابی ٢٠٢٥، ڕایگه‌یاند محه‌ممه‌د زه‌یف له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ له ناوچه‌ی مه‌واسی له خان یوونس كوژراوه، بەڵام حەماس ئەو کات هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند فەرماندەکەیان نەکوژراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دواجار دوای ١٥ مانگ جەنگ و ململانێ دواجار حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەستێک ڕێکەوتن کە بڕیارە لە سێ قۆناغدا جێبەجێ بکرێت و لەیەکەمین هەنگاویشدا لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە دوو لایەن ژمارەیەک بارمتە و دیلی یەکدیان ئازادکردووە و هاوکات گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکان بۆ باشووری غەزە دەستیپێکردووە.