عیرفان عەبدولعەزیز لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کوبووەوە

لە جوارچێوەی سەردانی لایەن و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ تورکیا ئەمڕۆکە عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان سەردانی ئەنقەەی کرد  و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ کانوونی دووەم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی کردووە لە  عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش بەرپرسانی باڵای پارتی چەندین جار لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیایان کردووە و جیا لەوەش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، نوح یڵماز  لەگەڵ هەریەك لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبووەتەوە.




AM:12:02:31/01/2025