دەستەی مافی مرۆڤی كوردستان: لەناو ئاساشی رانیە پێشێلكاری بەرامبەر زیندانیان كراوە

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند لەناو ئاساشی رانیە پێشێلكاری بەرامبەر زیندانیان كراوە و هاوکات ڕێگریان لێکراوە سەردانی زیندانەکانی ڕانیە بکەن.

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردودوای ئەوەی لە ڕیگەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی رانیە شاندێکی دەستەکەیان سەردانی شوێنەکە بکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا هاتووشە، سەرەرای ئەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی رانییە پێشێلکارییەکانی پشتراستکردووەتەوە و باسیان لەوەش کردووە ڕیکاری یاسایی بەرانبەر ئەنجامدەران دەگرنەبەر بەلام مۆڵەتیان بە دەستەکە نەداوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ سەردانی بینای ئاسایش بکەن.

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان باسی لەوەش کردووە کە بە پێی یاسا ئەرکی دەستەکەیە سەردانی هەر شوێنێک بکات کە ئەگەری پێشێلکاری مافی مرۆڤی تێداکراوە و ئەرکی دەزگاکانی هەرێمە یارمەتیان بکەن.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە" ئەو ڕووداوەو ڕێگریە لەسەرۆکی دەستە پێشهاتێکی خراپەو تەواو پێچەوانەی ئەرک و پابەندیەکانی ئەو دەزگایەیە بەرامبەر سەرۆکی دەزگایەکی باڵای سەربەخۆی هەرێمی کوردستان".

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان داواش دەکات لایەنی بەرپرس بەدواداچونی جددی و لێکۆڵینەوە بکات.




AM:10:10:31/01/2025