سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ڕەتی کردەوە کە باسیان لە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیان لە سوریا کردبێت ودەڵێت، لە داهاتودا لەگەڵ ئیدارەکەی بڕیار لە سەر ئەو بابەتە دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی ژماریەەک لە ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە دەڵێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنیتەوە جەختی کردەوە لەوەی ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و ئەو نازانێت سەرچاوەی ئەو هەواڵە کوێیە.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەکەی بڕیار لە پرسی مانەوەی هێزەکانیان لە سوریا دەدەن، ئەوەشی وت، ئەمریکا بەشدار نەبوە لە دۆخی ئێستای سوریا و ناشیانەوێت بەشدار بێت لەو دۆخە. 

ئەو قسانەش دوای ئەوەهات کە ژمارەیەک میدیای تورکیا و قەتەری هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ترەمپ، بە بەپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندوە، نیازی هەیە هێزەکانیان لە سوریا بکشێنێتەوە. 



AM:11:32:31/01/2025