نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەنین ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی ڕاگوزەی سوریا بناسێنن وتیشی: زۆرتر سەرنجیان لەسەر پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسیە.
بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ''حورەی'' ئەمریکی، ڕایگەیاند کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئێستادا لەو پێگەیەدا نییە کە مامەڵە لەگەڵ ئەحمەد شەرعدا وەک سەرۆکی ڕاگوزەی سوریا و حکومەتەکەی بکات و ئەو بابەتە لەلایەن وڵاتانەوە یەکلای دەکرێتەوە نەک ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن.
بەرپرسەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان جەختی کردەوە لەوەی، سەرنجیان زیاتر لەسەر پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی هەیە لە سوریا کە دەبێت گەلی سوریا ڕۆڵیان تێدا هەبێت و لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتوەکان کارێکی ئاسان نابێت و دەبێت سەرجەم لایەنەکان کاری بۆ بکەن.