کەشناسی عێراق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و بەشێكی تر لە شارەكانی باكوری عێراق و خواروو و ناوەڕاستی عێراقیش هەر بە وشكی دەمێننەوە و شەپۆلەكە نایانگرێتەوە. 

جابر زیادی شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی کانوونی دووەم رایگەیاندووە، رەوشی كەشوهەوا بە جێگیری دەمێننەوە و لەمڕۆوە بەرەو نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما هەنگاو دەنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە،  لە ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو (شوبات) شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی باكور و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. 

لەبارەی ناوچەكانی تری عێراقیشەوە، زیادی رای گەیاندووە، هیچ هەواڵێكی دڵخۆشكەر و ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی بەم زووانە كەشی باراناوی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بگڕێتەوە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێكی سەرمای سێبیری كاریگەرییەكانی لەسەر عیراق دەردەکەوێت.




PM:12:11:31/01/2025