لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئینتەرنێتی كۆڕەكی ڕاگرت

لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئینتەرنێتی كۆڕەكی راگرت، دەشڵێت" کۆمپانیاکە بڕی ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری حكومەتی عێراقە".


زیاد جەنابی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆممان راگرت، لەبەر ئەوەی ( ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن) دۆلار قەرزاری حكومەتی عێراقەو نەیداوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بە هۆی بڕیارێکی کۆمیسیونی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندی گرتن لە عێراق ڕاگیراوە.

سیروان بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، خاوەنی بەشێکی زۆری پشکەکانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمە.




PM:12:32:31/01/2025