داواکارییەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ وەفدی دارایی بەغدا


ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی فواد حسێن شاندی هەرێم کە لە ١٨ کەس پێکهاتووە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و وەزیرەکەی تەیف سامی کۆدەبنەوە، بۆ هەرێم کۆبوونەوەیەکی یەکلایکەرەوە دەبێت لەسە رپرسی مووچەی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە وەفدەکەی هەرێم ژمارەیەک داواکاری هەیەو پێدەچێت هەرێم و بەتایبەتی پارتی مکوڕبێت لەسەر ئەوەی کە ئەمە دوا کۆبوونەوە دەبێت، ئەگەر نەگەنە ئەنجام، چیتر هەرێم بژاردەی تر بگرێتە بەر.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە ئێستا لەماڵی فواد حسێن لە کاتژمێر یەکەوە دەستیپێکردووە، وەفدی هەرێم لە پێش هەر داواکارییەکی ترەوە جەخت دەکاتەوە کە بەغدا پابەندبێت بە تێکڕای مووچەی ١٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥ەوە.

هەروەها هەرێم داوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشین دەکات بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووە عێراق.

هەرێم داوای شایستە داراییەکانی دەکات لە بودجەی گشتی عێراق بە پێی یاسای بودجە.

جەختیش دەکاتەوە کە پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ یەکلایی بکرێتەوە، ئایا هەرێمی کوردستان ٥٠٪ رادەست بکات یان ١٠٠٪، ئەگەر ٥٠٪  ڕادەست بکات لە بەرامبەردا چی پێدەدرێت و ئەگەر سەدا سەد بێت ناردنی پشکی کوردستان چۆن دەبێت.

هەروەها کێشەیەکی تر مووچەی مانگی ١٢ مووچەخۆرانی هەرێم کە چارەنووسی بەکوێ دەگات، هەرێم داوای دەکات لە بەغدا.

وەفدەکەی هەرێم لەو ١٨ ئەندامە ١٦ بەرێوەبەرە گشتییە جیاجیاکانی هەرێمن کە پەیوەندیان بە مووچە و داهاتەوە هەیە.





PM:03:09:31/01/2025