رێباز حەملان: ئەوەی سبەینێ لەبارەی مووچەوە رێکدەکەوین لەسەری دەبێتە بنەمای هەر ١٢ مانگەکە

بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات کە  کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغداد ئیجابی بووە، ئەوەی سبەینێ لەبارەی مووچەوە رێکدەکەوین لەسەری دەبێتە بنەمای هەر ١٢ مانگەکە.

رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغداد باس لە لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینی کرا، لەسەر لیستی خانەنشینی تێبینییەک هەبوو لەسەر ئەوەی ئەوەی لە ڕابردوودا حکومەتی هەرێم خانەنشینی کردوون لەسەر خەرجی خۆی بووە، ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

وتیشی" کۆبوونەوەکە سبەینێش بەردەوامی دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی کە هەبوون سبەینێ چارەسەری بکەن و بگەینە ڕێکەوتن".

رێباز حەملان جەختیشیکردەوە، بە گشتیی کۆبوونەوەکە ئیجابی بوو، ئەوەی سبەینێ لەسەر رێکدەکەوین دەبێتە بنەما بۆ هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم بە سەرپەرشتی فواد حسێن، ئاوات شێخ جەناب، کۆتاییهات و وەزیری دارایی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند " لەێکتێگەیشتنی باش هەیە و سبەینێش کۆبوونەوە بەردەوام دەبێت".









PM:08:11:31/01/2025