ئەمشەو تەرمی ژنێك لە نزیك گەڕەكی كوردساتلە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە گیانی شین بوەتەوە و وا دیارە ئازار دراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەمشەو لە یەكێك سیتیەكانی نزیك گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی، تەرمی ژنێك دۆزراوەتەوە .
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ژنە هەمو گیانی شین بوەتەوە و پێدەچێت ئازار درابێت و دواتر كوژرابیت.
لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەوە دەستپێكردوە و لایەنە ئەمنیەكانی سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی ڕوداوەكەوە دەستپێكردوە و تەرمی ژنەكەی بۆ پزیشكی دادوەری گوزراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.