ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی خۆی لە پێنجوێن پارچەپارچە کردبوو و دواتر بەرەو ئێران هەڵاتبوو. دەستگیر کرا
ئه‌وكه‌سه‌ی له‌قه‌زای پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت‌و دواتر پارچه پارچه‌ی كرد، و دواتر به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵات، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌و دوای ١٥ ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هاوسه‌ری ژنه‌كه، له‌بنه‌ڕه‌تدا خەڵکی گوندی گۆگجەی سەر بەشارۆچکەی مەریوانەو لەساڵی ١٩٩١وە لەقه‌زای پێنجوێن له‌سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێیە، لەسەر داوای پۆلیسی سلێمانی دوێنێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
ڕۆژی ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ ، هێمن ئیبراهیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئاشكرایكردبوو، تەرمی ژنێک بەپارچە پارچەکراوی لەماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، ڕوداوەکەش نزیکی سەری ساڵ ڕویداوەو ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.