وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: کۆبونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن
وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١ی شوبات سەبارەت بە ئەنجامی دوایین کۆبونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراویکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتوە"تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن لە کۆبونەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە پیشتریش چەند سەرچاوەیەک ڕاگەیاندبو، وەزارەتی دارایی عێراق، داوای چاککردنی لیستی موچەی خانەنشینی و خانەنشینی هێزە سەربازییەکانی یەکەکانی ٧٠و ٨٠ کردوە لە شاندی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکان ئەوەشیان خستبووە رو"لە ئەگەری چاککردنی تێبێنییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان، ئەوا سبەینێ دەست دەکرێت بە ناردنی موچەی مانگی یەک".