به هه‌ماهه‌نگییه‌کی نێوان سووپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له قۆڵی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه به‌ته‌واوی رێگای ئیمام وه‌یس پاککرایه‌وه و به‌رپرسێکیش ده‌ڵێت" پێشمه‌رگه به‌درێژی 25 کم ناوچه‌ی نوێی کۆنترۆڵکرد".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، شێرکۆ میروه‌یس له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند" به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سووپای عێراق تێکڕای رێگای ئیمام وه‌یس له‌چه‌کدارانی داعش پاککرایه‌وه‌و ئێستا سووپای عێراق و چه‌کداره شیعه‌کان ناسراو به ( سه‌رایا) و پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سه‌عدیه به‌یه‌ک گه‌یشتوون".
ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" ئه‌مرۆ له کوباشی و ئیمام وه‌یسه‌وه پێشمه‌رگه توانی به‌قوڵی 25 کم ی ئه‌و ناوچانه رزگار بکات و به‌مه‌ش مه‌ترسی دزه‌کردنی هێزه‌کانی داعشمان نه‌هێشت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئێستا هێزی پێشمه‌رگه که‌متر له 3 کم دوورن له‌شاری سه‌عدیه‌وه، له‌لای جه‌له‌ولاش پێشمه‌رگه ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێک دووره، هێرشه‌کانی ئه‌مرۆش وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه وتی " کار ئاسانی باشی بۆکردووین بۆ ڕزگارکردنی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا".
میروه‌یس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد له‌شه‌ڕی ئه‌مرۆدا چه‌کدارانی داعش نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌رده‌م گوورزی پێشمه‌رگه‌دا بگرن.
ئه‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش زۆربه‌ی شوێنه‌کانیان مین رێژکردبوو" به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه زه‌ره‌ریان نه‌بوو".
شێرکۆ میره‌ویس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.