ڕۆژی شەممە لە سێمێل پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە دەسترێژی گولە کوژرا، تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە و زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری کوژرانی ئەو هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە
ئەمڕۆ شەممە ١ی شوبات لە سەنتەری ناحیەی سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک بە کڵاشینکۆف تەقەی لە کەسێکی دیکە کرد و بە سەختی برینداری کرد و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی پیاوەکە تەمەنی لە سەرووی ٤٠ ساڵە و خاوەنی شەش منداڵ بوە، زانیاریەکان باس لەوەش دەکەن تۆمەتبارەکە هەڵاتوە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە، تا ئێستا پۆلیسی دهۆک هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕوداوەکە ڕانەگەیاندوە.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، ساڵی ڕابردوو لە دهۆک زیاتر لە ١٧ کەس بە دەسترێژی گولە کوژراون و ٢٨ کەسیش برینداربون.