ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی شاری دهۆك، ئەسانسۆرێك كەوتەخوارەوە کە نۆ كەسی تێدابووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ لە دهۆک ئاسانسورێک بە نۆ کەسەوە کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە هەر نۆ کەسەکە برینداربوون کە برینی سێ کەسیان سەختە.
لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی دهۆک ڕەوانە کراون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
هەروەها ئەو کەسانەی لە نێو ئەسانسۆرەکە کەوتنەتە خوارەوە بە نەتەوە عەرەبن.