تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە منبج كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

میدیاکانی سوریا ڕایدەگەیەنن" لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوەندی شاری مەنبەج کوژراو و بریندار هەبووە". 

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە ئەمڕۆ شەممە لە نزیك شوێنێكی سەربازی سەر بە سوپای سوریای ئازاد لە منبج لە رۆژهەڵاتی حەلەب تەقیوەتەوە. 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی لە تەقینەوەکەدا نۆ ئەندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان لەدەستداوە و ١٥ی دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە. 





PM:08:29:01/02/2025