هیچ بڕیار‌و ڕێککه‌وتنێک نییه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سووپای عێراق، یان لایه‌نی ئێرانی که پێشمه‌رگه نه‌چێته ناو هه‌ردوو شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌وه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان شێرکۆ میروه‌یس به سپی میدیای راگه‌یاند" که نه هێزی پێشمه‌رگه و نه‌هیچ به‌رپرسێکی سیاسی و سه‌ربازی رێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ سووپای عێراق و لایه‌نی ئێرانی و هیچ لایه‌نێکی تر نه‌کردووه که پێشمه‌رگه نه‌چێته ناو جه‌له‌لاو سه‌عدیه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه هه‌موو ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که باس له جۆره رێکه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه ده‌که‌ن، ره‌تکردوه‌وه‌و وتی" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر جۆره پرسێکی له‌و شێوه‌یه بڵاوده‌کرێته‌وه، دووره له راستییه‌وه‌و شه‌ڕی سێ مانگی رابردووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاشکرای کرد که هیچ لایه‌نێک به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانێ یه‌ک هه‌نگاو له‌و ناوچه‌یه بنێت و باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ماهه‌نگی ئه‌مرۆیه که له ئه‌نجامدا توانیمان هه‌موو ناوچه‌و رێگای ئیمام وه‌یس کۆنترۆڵ بکه‌ین".
میروه‌یس باسی ئه‌وه‌شی کرد که وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ سووپای عێراق و سرایاکانی شیعه‌دا هه‌یه‌و " پێوه‌ندییه‌که‌شمان رێزگرتنه له یه‌کتری و هه‌ماهه‌نگیکردنه به‌رامبه‌ر دووژمنێکی هابه‌ش که رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ناوچه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ناوچه‌ی جێناکۆکن و مافی بێ چه‌ندوچوونی پێشمه‌رگه‌یه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت" ئیتر نازانین ئه‌و زانیاریانه له‌کوێوه هاتووه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پێشبینی ده‌کرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و دوو شارۆچکه‌یه ئازاد بکرێن.