لاهور جەنگی: بافڵ تاڵەبانی خۆی پەیوەندی پێوە کردووم

سەرۆکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت" بافڵ تاڵەبانی خۆی پەیوەندی پێوە کردووم و قسەمان کردووە". 

لاهور جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، ئەمشەو شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە میانی سەردانێکیدا بۆلای مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەونوساندا ڕایگەیاند" بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی خۆی پەیوەندی پێوە کردووم و قسەمانکردووە، تەنیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بووە". 

سەرۆکی بەرەی گەل سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی وتی" بە تەمای هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەک نیم". 

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە



PM:10:39:01/02/2025