یەکێک لە مامۆستایانی مانگرتوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا

پاش تێپەربوونی شەش رۆژ لە مانگرتنی مامۆستایان لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکێک لەو مامۆستایانە بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بە پێی هەواڵی پەیامنێری سپی لە شوێنی مانگرتنی مامۆستایان لە سلێمانی، ئەمرۆ مامۆستا زانا محەمەد، یەکێک لە مانگرتووەکان بەهۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرا.

مامۆستایانی ناڕازی سەرەڕای ئەوەی دۆخی تەندروستییان تێکچووە بەڵام باس لەوە دەکەن، ئەوان سوورن لەسەر مانگرتن تاوەکو دەگەن بە ئامانجەکانیان.




AM:11:39:02/02/2025