زیاتر لە ٨٠ رێکخراوی مەدەنی پشتگیریی مامۆستایانی مانگرتوو دەکەن

لە بەیاننامەیەکدا ٨٨ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی پشتیوانی خۆیان لە مافە رەواکانی مامۆستایانی مانگرتوو راگەیاندوە و دەڵێین پاراستنی گیانی مامۆستایانی مانگرتوو لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.

لە بەیاننامەکەدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە "ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سەرتاسەری هەرێم سەرباری ئەوەی پشتگیری خۆمان بۆ داواکارییە رەواکانی مانگرتوان دەردەبڕین، رووی داواکارییەکانمان دەکەینە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراقی فیدراڵ، نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆنسوڵخانەی سەرجەم ئەو وڵاتانەی نوێنەرایەتیان لە هەرێمدا هەیە کە بە زووترین کات بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن و وەڵامیان بدەنەوە".

هەروەها هاتووە "داوا لە مامۆستایان، فەرمانبەران، پزیشکان، پارێزەران، کرێکاران، پێشمەرگە دێرینەکان، خوێندکاران و گەنجان و سەرجەم چین و توێژەکانی شاری سلێمانی و شارەکانی تر دەکەین بەدەم داواکاریی مامۆستایان بچن و پشتگیرییان لێبکەن". 







AM:11:57:02/02/2025