ئیلهام ئەحمەد: گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیسرائیل لەم كاتەدا زۆر گرنگە

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەبێ‌ رۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لە ناوچەكە بەدی نایەت. 

ئیلهام ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەیان لەسەر چارەسەری قەیرانی ئاسایشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە و بۆ ئەوەش پێویستە هەمو لایەنەکان لەوە تێبگەن بەبێ‌ رۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لە ناوچەكە بەدی نایەت.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هاتنە ئارای سەقامگیری لە ناوچە سنورییەکانیان پێویستیان بە هەمو لایەنەکان هەیە و گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیسرائیل لەم كاتەدا زۆر گرنگە. 

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، دەرهێنانی دەستەی تەرحریری شام لە لیستی تیرۆر و هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا، دەبێتە هۆی ئەوەی لەلایەک دەست بەسەر تەواوی جومگەكانی دەسەڵاتدا بگرێت و لەلایەکی دیکەوە، هیچ رۆڵێك نەدات بەهێزەكانی دیکە.






PM:01:54:02/02/2025