دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا: زۆرترین سکاڵا لە دژی تورکیا تۆمارکراوە

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئاشکرای کرد، ساڵی رابردو تورکیا بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٢٠ هەزار سکاڵای لە دژ تۆمارکراوە، لە پلەی یەکەمدا بوە لە نێو ٤٧ وڵاتی ئەوروپی.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ڕاپۆرتێکدا دوایین ئاماری ئەو سکالایەنەی بڵاوکردەوە کە لە دژی حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپی لە دادگاکەیان تۆمار کراوە. 

 لە ڕاپۆرتەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا هاتوە: ساڵی رابردو لە کۆی گشتی ٦٠ هەزار و ٣٥٠ سکاڵا کە  لە دژی ٤٧ وڵاتی ئەوروپی تۆمارکراوە، ٢١ هەزار ٦٠٠ سکالا تایبەت بوە بە تورکیا کە دەکاتە ٣٦٪ کۆی گشتی ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراوە.

دادگاکە رونیشی دەکاتەوە، ساڵی رابردودا هەزار و ١٠٢ بڕیاریان دەرکردوە  کە ٧٣ یان پەیوەست بون بە تورکیا.

دادگای مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت، لەو نێوانەدا ساڵی رابردو ٦٧ سکاڵای تایبەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی تورکیا تۆمارکراوە.






PM:02:26:02/02/2025