پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، و لەسەرەتای دانیشتنەکەشدا هەمواری یاسای بودجە پەسەندکرا، و نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێك نەوتیش بە ١٦ دۆلار دیاریکرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی و ئامادەبونی ١٧٦ پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێکرد.

لە دانیشتنەکدا، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە هەمواری یاسای بودجە، کە پەیوەندیدارە بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو پرۆژەیەی دەنگی لەسەر درا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە.

نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت بە ١٦ دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.

جیهەتی راوێژکاری تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی ٦٠ رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات.

دەقی پێشنیارکراوی هەمواری یاساکە کە لەلایەن پەرلەمانەوە ئەمڕۆ ٢ ی شوبات بڕیاری لەسەر درا..










PM:03:46:02/02/2025