بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت: بونی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ئاساییشی ناوچەکە گرنگە و دۆناڵد ترەمپ نایەوێت مافی کورد پێشێل بکرێت، ئاماژە بەوەش دەدات ئەمەریکا بەرژەوندی لە ناوچەکەدا هەیە و ناکشێتەوە.
گابرێل سۆما ئهندامی دهستهی ڕاوێژكاریی دۆناڵد ترەمپ ڕایگهیاند: سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت مافی کورد لەسوریا پێشێل بکرێت، کورد هاوپەیمانی ئەمریکایە و پێکەوە ڕوبەڕوی تیرۆر بونەتەوە ،هەردولاش پێکەوە بۆ پاراستنی ناوچەکە دەمێننەوە.
وتیشی، بونی کورد لە سوریا بۆپاراستنی ئاسایشی ناوچەکە زۆر گرنگە.
ئاماژەی بەوەشدا، ترەمپ لەوە تێدەگات کە واشنتۆن بەرژەوەندیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، هەربۆیە زیاتر لەدو هەزار سەربازی ئەمریکی لەسوریان
ئەو ئهندامەی دهستهی ڕاوێژكاریی دۆناڵد ترەمپ رونیشیکردەوە، ئەمریکا نایەوێت نەوتی سوریا لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا بگیرێت و ببێتە سەرچاوەی داهاتی ڕێکخراوەکە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ڕابردودا سیاسییە عێراقییەکان داوای دەرچونی هێزە کانی ئەمریکایان دەکرد، بەڵام ئێستا داوای مانەوەیان دەکەن بەهۆی بونی مەترسیی داعش...