ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایده‌گه‌یه‌نن" سبه‌ینێ گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ له شارى سلێمانى ئه‌نجامده‌ده‌ین".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە" لە ژێر دروشمی (ڕۆژی وەفا و پشتیوانی) سبه‌ینێ دووشه‌ممه خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە هاوپیشە مانگرتووەکانمان لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدەین".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌نجومه‌نه‌كه داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاوڵاتییانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان ده‌كات، سبەینێ کاتژمێر (١٠:٣٠)ی بەیانی لە بەردەم پارکی مەلیک مەحمود (لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود) ئامادەبن.
له‌كۆتاییشدا جه‌ختده‌كاته‌وه" ئامادەبونتان پشتیوانی و وزە و هێز و نیشاندانی وەفای ڕاستەقینەیە بۆ مانگرتوانی هاوپیشەمان".
ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژه ژمارەیەک مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر دژی دواكه‌وتنى مووچەکانیان مانیان له خواردن گرتووە کە به‌هۆى تێكچوونی ڕه‌وشى ته‌ندروستییان سێ کەسیان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.