کەمێک پێش ئێستا هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ئەمشەو دووشەممە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کاتژمێر (٧:١٠)ی ئەمشەو لە ڕێگەی درۆنەوە
هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی-یە، گەورەترین کێڵگەی گازە لە هەرێمی کوردستان کە ٦٧٪ی خواستی هەرێم بۆ کارەبا دابین دەکات.