سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە". دەشڵێت" هێرشەکە زیانی بە کێڵگە گازییەکە نەگەیاندووە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٧:٥)ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە گاز بگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.
هەروەها لای خۆشییەوە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه" له كاتژمێر ٧:٥ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێرشێكی درۆنی خۆكوژ ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرا كه ده‌كه‌وێته سنووری چه‌مچه‌ماڵ".
دژه‌تیرۆر ده‌شڵێت" به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، درۆنه‌كه له ناوچه‌ی به‌شیره‌وه ئاراسته كراوه و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا و یاساشكێنه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بوو و كێڵگه‌كه و كۆمپانیای دانه‌غاز به ته‌واوی پارێزراون".
دژه‌تیرۆر راشیگه‌یاندووه" ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان كه به وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پێشێلكارییه ده‌كه‌ن و هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ له‌م باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی-یە، گەورەترین کێڵگەی گازە لە هەرێمی کوردستان کە ٦٧٪ی خواستی هەرێم بۆ کارەبا دابین دەکات.
کێڵگەکە ڕووبەرەکەی ١٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨ ەوە دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا.