مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.
مه‌سرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمشەو یەکشەممە لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" پێشوازی له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ده‌كه‌ین".
بارزانی دەشڵێت" ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین هاوكاربوون له سه‌رخستنی هه‌مواركردنه‌كه، هه‌روه‌ها سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌ین بۆ كاركردن له‌پێناو دانانی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه".
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه" هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌ی هه‌مواركردنی یاسای بودجه، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی دیكه و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵ به ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".