ژنێك به‌تۆمه‌تی "كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی" له‌سێداره‌درا

سزای سێدارەی ژنێکی لوڕی خەڵکی خوڕەمئاوا کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی مریەم کاویانی لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" مریەم کاویانی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوسەرەکەی خۆی دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو". 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ دا لانیکەم سزای سێدارەی ٣٠ بەندکراوی ژن لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێکراوە.



PM:10:11:02/02/2025