بکوژی ژنەکەی سلێمانی خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد کە بكوژی ژنەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە،٣ی شوباتی ٢٠٢٥  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" دوێنێ شەو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد".

ڕوونیشیکردەوە کە دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا (چ ، ع ، س لەدایكبووی ١٩٨٤) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.



AM:10:18:03/02/2025