بۆ پشتگیری لە مانگرتوانی سلێمانی خۆپشاندان دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بۆ پشگیریکردن لە مانگرتووانی سلێمانی و داکۆکی کردن لە مافەکانیان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بۆ پشتگیری لە مامۆستایانی مانگرتوو، مامۆستایان  و فەرمانبەرانی گەرمیان و کەلار و هەڵەبجە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیان بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان بەپێ لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتن بۆ سلێمانی تا دەنگی ناڕازییان بخەنە پاڵ مانگرتووانی سلێمانی و  تیمی فریاگوزاری لەگەڵ خۆپیشاندەران بەڕێکەوتن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی خۆپیشاندەران.

ماوەی ٧ رۆژە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و خێمەیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵداوە و دەڵێن تا داواکارییەکانمان(دابەشکردنی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا و  تەوتین وپلەبەرز کردنەوە)  جێنەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوامین.



AM:11:23:03/02/2025