رەزامەندی لەسەر ١٨ مووچەکەی خانەنشینانی هەرێم درا

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد کە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، لەسەر پێدانی ١٢ مووچە بەو فەرمانبەرانە رێککەوتوون، کە خانەنشین دەکرێن و دەشڵێت" ئەو خانەنشنینانەی ٢٥ ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت ١٨ مووچەیان پێ دەدرێت"”.

ئەمڕۆ دووشەممە، شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند"  لە کۆبوونەوەکانی شاندی دارایی هەرێم و دارایی عێراق بڕیار دراوە، ١٨ مووچە بەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستان بدرێت، کە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی فیدڕاڵی دەیانگرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕوونیشی کردەوە، ١٢ مووچەکە لەلایەن دارایی فیدڕاڵ خەرجدەکرێت و مەرجی خۆی هەیە و دەبێت فەرمانبەرەکە زیاتر لە ٢٥ ساڵ خزمەتی هەبێت و شەش مووچەکەش لەلایەن فەرمانگەکان خەرج بکرێت".



PM:12:07:03/02/2025