"ئه‌مساڵ به‌بێ كێشه‌ مووچه‌ی موچه‌خۆران خه‌رجدەکرێت"

وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتین مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بێ کێشە خەرجبکرێت". 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککەوتوین ئەمساڵ بەبێ‌ گرفت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت". 

وەزیری دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، یەكەم كاری كابینەی نۆیەم ئەوە بوو سەردانی بەغدای کرد بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە خەرجكردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت. 

ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە بەغدادن کە بە سەرپەرشتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان شاندی هەرێم و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێوەچوو.



PM:05:12:03/02/2025